پۆستی ئهلیکتڕۆنی
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من دوعاو پارانهوه
مهکۆی ڤــــهژیـــن
وتار و سرود
بهشی داگرتن
ئهلبومی وێنهکان
*** *** :: بهستهری بهکهڵک :: مالپەری بەهەشت__________
مامۆستا جەمیل علی__________
گەنجانی ئیسلام__________
یهکگرتوی خوشکان__________
مالپەری فیردەس__________
چاتی کورد ئیسلام__________
الروح الاسلام__________
دهنگی ئیسلام__________
مالپەری عمروخالد__________
ماڵپەری سوهەیب جەمیل__________
ماڵپەری نیڤار__________
ماڵپەڕی نیگارەکانم__________
مەکۆکانی ڤەژیـــن__________
ماڵپەری رێگای ئیسلام__________
مالپەری سایە فارس__________
کهناڵی سپێدە__________
یهکگرتووی ئیسلامی__________
رۆژنامەی یەکگرتوو__________
ماڵپەڕی ئابوری__________
ماڵپەری قەڵای ئیسلام__________
ماڵپەری دەروازە__________
بۆداگرتن بهرنامهکه کلیک لهسهر وێنهکه بکه
***

_________________________

:: میوان ژمێری ماڵپهڕ ::

RSS
هۆکاری زۆری جگەرە کێشان لەم وڵاتەی ئێمەدا بەبێ ئەوەی بیر لە زیانەکانی بکرێتەوە سەرەکیترینیان ئەمانەن:
1- نەبوونی رۆشنبیری تەندروستی: ئەگەر جگەرە کێش بە زەرەرو زیانء ئاکامی جگەرە کێشان ئاشنا بووایەء ئەگەر بیزانیبایە کڕینی هەر پاکەتێکی جگەرە بریتییە لە کڕینی کوشندە ترین نەخۆشی بەڵام هێواش هێواش هەرگیز زاتی ئەوەی نەدەکرد بەو رێژە زۆرە جگەرە بکێشێت.
بهرزان ئهبو بهکر ڕهشید
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوهتهوه.
2- چاولێکەریء لاسایی کردنەوەء پێشبڕکێ: زۆرێک لە جگەرە کێش حەز ناکات هاوڕێکەی لەو زیاتر جگەرە بکێشێت، یان بۆ ئەوەی وەکو دەستکەوتوو ئازایەتیەک ناوی ببەنء بڵێن: (فڵان کەس رۆژی سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت)، یاخود زۆرێک لە دایکانء باوکان جگەرە کێشن منداڵەکانیان لاسایی ئەوان دەکەنەوەء بەڵکو زۆر جار خراپتر لە ئەوان جگەرە دەکێشن، یان خەڵکانێک لە ئاستی بەرزدا، یا خاوەن بڕوانامەء پسپۆرنء یا کەسانی ئەکادیمین بەڵام جەگەرە دەکێشن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانێک لاساییان بکاتەوە، چونکە پێیان وایە ئەگەر جگەرە خراپ بووایە ئەوا ئەو جۆرە کەسانە جگەرەیان نە دەکێشا.
3- بێکاری: هۆکارێکی تر بۆ زۆری جگەرە کێشان بریتییە لە بێکاری، چونکە ئەگەر مرۆڤ رۆژانە سەرقاڵی ئیشء کارێک بێت، بواری ئەوەی نابێت کە بەو رێژە زۆرە جگەرە بکێشێت.
4- هەرزانی نرخ: ئەمەش یەکێکە لەسەرەکیترین هۆکاری جگەرە کێشان، ئەگەر سەرنج لە نرخی پاکەتێک جگەرە بدەین دەبینین لە هەموو شت هەرزانترە، نرخی هەندێک جۆری پاکەتی جگەرە تەنها (250) دیناری بریمەرە! کورد وتەنی لە تۆڵەکە هەرزانترە. لە کاتێکدا هەمان پاکەت لە وڵاتانی ئەوروپی لە (10)دۆلار کەمتر نییە! کەواتە هەرزانی نرخ بووەتە هۆی ئەوەی کە مێرد منداڵانیش دەتوانن بە ئاسانی جگەرەیان دەست بکەوێت.
5- کەمتەرخەمی راگەیاندن: لەسەر هەموو پاکەتێک نووسراوە هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە! لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنەکان زۆر بەدەگمەن نەبێت گرنگی نادەن بە بڵاوکردنەوەی زیانەکانء ئەو نەخۆشیانەی کە مرۆڤ بەهۆی ئەو پەتا کوشندەوە تووشی دەبێت.
6- توڕەییء خەم: زۆرێک لە خەڵکی لە کاتی خەمء توڕەبووندا پەنا دەبەنە بەر جگەرە کێشان، پێیان وایە جگەرە کێشان دەبێتە هۆی نەمانء کەم بوونەوەی توڕەییء خەمەکانیان.
چۆن دەتوانیت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت؟
ئەوەی لەسەر شانی تۆ پێویستە ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی لەو دەردە کوشندەیە رزگارت بێت، رەچاوکردنی ئەم خاڵانەیە کە یارمەتیت دەدات بۆ واز هێنان لەو دەردە کوشندەیە:
ڕ- ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە:
1- بەکارهێنانی حەبی (Zyban)، لە 30% ئەو کەسانەی بەکاریان هێناوە پاش سێ مانگ لە بەکارهێنانی سەرکەوتنیان بە دەستهێناوەو بۆ یەکجاری وازیان لە جگەرە کێشان هێناوە.
2- بەکارهێنانی حەبی (Chaytix) لە 44% ئەو کەسانەی بەکاریان هێناوە سەرکەوتووبوونء توانیویانە واز لە جگەرەکێشان بهێنن.
2- بەکارهێنانی نیکۆتین لە شێوەی بنێشتدا، خەڵکانێکی زۆر سوودیان لێ بینیووە.
3- بەکارهێنانی (پاچ) شتێکی رەشی خڕە لەزگەیە نیکۆتینی تێدایە لە باڵ دەدرێت هەڵی دەمژێت بۆ مێشک.
4- زاڵبوون بەسەر خودی خۆتدا، ئەویش بەم رێگایانە دەتوانیت بەسەر خودی خۆتدا زاڵبیت:
1- ئەو کەسانەی وازیان لە جگەرە کێشان هێناوە بیانکە بە سەر مەشقی خۆت:
کەسانێکی زۆر هەن لە نێو کۆمەڵگەدا وەکو تۆی ئازیز لە سەرەتای لاویانەوە ئالوودەی جگەرە کێشان بوونء بۆ ماوەیەکی زۆرو بەڕێژەیەکی لە رادەبەدەر جگەرە کێش بوون، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە وازیان لەو دەردە کوشندەیە هێناوەء خۆیانء دەوروبەرەکەشیان ئاسوودە کردووە.
بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بین بە ژیانی هەندێک لەو کەسانەی کە وازیان لە جگەرە کێشان هێناوە با پێکەوە گوێبیستی چیرۆکی ئەو کەسانە بین کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوەء ئێستا زۆر ئاسوودەنء هیوادارن تۆی بەرێزیش چاویان لێبکەیت:
(حاجی حسین) پیاوێکی بەساڵاچووەو تەمەنی نزیکەی (80) ساڵە لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، باری تەندروستی تا رادەیەک جێگیرەو زۆر ئاسوودە لەگەڵ خانەوادەکەیدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەم پیاوە بەتەمەنە چیرۆکی وازهێنانی لە جگەرەکێشان بەم شێوەیە گێڕایەوە: لە ساڵی (2000) نەخۆشکەوتم ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە مامەوە، بەیانیەکیان کە هێشتا خۆر بەتەواوەتی تیشکە ئەرخەوانیەکەی دەرنەخستبوو، پزیشکێک هات بۆلامء پێش ئەوەی پرسیارم لێبکات سەیرێکی ئەشیعەء پشکنینەکانی کردمء کەمێک سەری راوەشاندء بەسەر سوڕمانەوە وتی: حاجی چەند ساڵە جگەرە دەکێشی؟ منیش بەوپەڕی ئلرامییەوە وتم: تۆ بفەرموو تەمەنت چەندە؟ پزیشکەکە لای سەیربوو بەڵام لەبەر دڵی من پرسیارەکەی ئاراستەکردمء وتی: باشە کەواتە تەمەنت چەندە؟ منیش وتم: تەمەنم نزیکەی (70) ساڵە، جگە لە شەش ساڵی منداڵی، هەموو ساڵەکانی تری تەمەنم جگەرەم کێشاوە! پزیشکەکە بە سەرسوڕمانەوە وتی: رۆژی چەند جگەرە دەکێشیت؟ وتم: بفەرموو رۆژی چەند پاکەت؟ ئەویش وتی: باشە رۆژی چەند پاکەت دەکێشیت؟ منیش وتم: رۆژانە قوتویەک تووتنی فەل دەکێشم لەگەڵ سێ پاکەت لەمانە (پاکەتەم لەلابوو)، پزیشکەکە ئەم جارەیان زیاتر سەری سوڕما! پاشان چپەیەکی کرد لەگەڵ برازاکەمدا.
وتم: دکتور لەوە ئەچێ دەردەکەم کوشندە بێتء ناتەوێ پێم بڵێی؟ وتی: نا سوپاس بۆ خودا باشی، وتم: دەڵێی چی وازی لێبهێنم؟ زەردەخەنەیەکی کردو وتی: تۆ دەڵێی لە (6) ساڵانەوە جگەرە دەکێشم، تازە چۆن بەم تەمەنەوە دەتوانیت وازی لێبهێنیت؟ وتم: ئەوە بەڵێن بێت لەم ساتەوە جگەرە ناکێشم بڕوام بەخۆم هەیەو دەتوانم بەڵێنەکەم ببەمە سەر، هەر بۆیە بانگم لە برازاکەم کردو پێم وت: پاکەتء چەرخء قوتووی تووتنەکەم فڕێ بدە بەڵێنمدا لەمڕۆ بەدواوە جگەرە ناکێشم.
پزیشکەکە پێکەنیء بە برازاکەمی وت: بڕیارەکەی رەنگە تەنها دوو کاتژمێر بخایەنێت، ئەو ناتوانێت لەو تەمەنەدا بە ئاسانی کۆنترۆڵی خۆی بکاتء واز لە جگەرە کێشان بهێنێت.
حاجی: بڕیارمداوە وازی لێ بهێنم، هەرگیز بیری لێناکەمەوەو جارێکی تر جگەرە ناخەمەوە سەر لێوم، دڵنیابە دەتوانم خاوەنی قسەی خۆم بمء بڕیارەکەم جێبەجێ بکەم، برازاکەشم جگەرە کێش بوو بۆیە پێی وتم: بەڵێن بێت ئەگەر تۆ بتوانی وازی لێبهێنی ئەوا منیش پەیمانت دەدەمێ وازی لێبهێنم.
حاجی: تۆ وەکو منت بۆ ناکرێت هەرچەندە سەرەتای لاویتە بەڵام بڕواناکەم تۆ بتوانی وازی لێبهێنی، چونکە ئێوەی لاو زیاتر گوێڕایەڵی هەواو ئارەزووەکانتانن. دوای مشتومڕی نێوانمان هەردووکمان بڕیارماندا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە واز لە جگەرەکێشان بهێنین. حاجی دەڵێت نە پزیشکەکەو نە برازاکەم لەو بڕوایەدا نەبوون کە من بتوانم واز لە جگەرە کێشان بهێنم، ئێستا کە نزیکەی دە ساڵ بەسەر ئەو بەڵێنەدا تێپەڕیووە، سوپاس بۆ خوا جگەرەم بە دەستەوە نەگرتۆتەوەو هەرگیز بیریشم لێنەکردۆتەوە، برازاکەشم وەکو من توانی بەڵێنەکەی بباتە سەرو بەتەواویء بۆ هەمیشە وازی لە جگەرە کێشان هێنا.
کەواتە بە بۆچوونی تۆ چی وایکرد ئەم دوو کەسە بتوانن واز لە جگەرەکێشان بهێنن؟ رەنگە لە رووی تەندرستییەوە باش نەبێت کەسێک دوای ئەو هەموو ئالوودە بوونە یەکسەر بڕیاری وازهێنانی بدات، بەڵام چونکە خاوەنی بڕیارێکی یەکلایی کەرەوەو ئیرادەیەکی بەهێزو بڕوا بە خۆبوون بوون توانیان بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن! هەر ئەوەش خاڵی سەرەکی سەرکەوتنی ئەم دوو کەسە بوو، کەواتە با منء تۆش هەر لاساییکەرەوەی شتە خراپەکان نەبین، بەڵکو هەوڵ بدەین لاسایی شتە باشەکان بکەینەوە.
2- ئیرادەیەکی بەهێز: مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت پێویستە خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزو پۆڵاین بێتء بڕوای بە خۆی هەبێت، چونکە کاتێک تۆ بڕیارێک دەدەیت ئەگەر هەر جۆرە ئیحاحێک بدەیت بە مێشکت ئەو ئەوەت بۆ جێبەجێ دەکات، روونتر بڵێین: ئەگەر بەخۆت گوت: ناتوانم واز لە جگەرە کێشان بهێنم ئەوە بزانە کە ئیحاحێکی خراپت بە مێشکت بەخشیووە ئەویش لەسەر ئەو ئیحاحەی تۆ کار دەکات، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە وتت: وازی لێدەهێنمء هەرگیز بیریشی لێناکەمەوەو دڵنیاشم دەتوانم بڕیارەکەم جێبەجێ بکەم، ئەوا مێشکت لەسەر ئەو جۆرە بیر کردنەوەیە دەڕواتء دڵنیام سەرکەوتوو دەبیت، رەنگە چەند رۆژێکی سەرەتا کەمێک بێتاقەت بیت بەڵام دڵنیابە پاشماوەیەک رقت لە دوکەڵەکەشی دەبێتەوە. تاوانە لاوێک لە سەرەتای لاویدا ئەوەندە لاواز بێت نەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزو کۆنترۆڵی نەفسی خۆی بکات. ئەوەش بزانە هەر جۆرە ئیحاحێک بدەیتە مێشکت ئەو جێبەجێی دەکات، بۆیە پێویستە ئیحاحی گەشبینانەی پێ ببەخشین نەک رەشبینانە.
3- خاڵێکی تر کە یارمەتیت دەدات بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان بیرکردنەوەیە لەو جۆرە نەخۆشیانەی کە مرۆڤ بەهۆی جگەرەکێشانەوە تووشی دەبێت: دەتوانیت مانگانە سەردانی ئەو نەخۆشخانانە بکەیت کە تایبەتن بە نەخۆشییەکانی (شێرپەنجە) لە سلێمانی نەخۆشخانەی (هیوا)و لە هەولێر نەخۆشخانەی (نانە کەلی)، بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیا بیت کە ئەگەر بەرێزت واز لە جگەرەکێشان نەهێنیت، ئەگەری ئەوە چەندان قات زیاترە کە تۆش ئەمڕۆ یا سبەی بچیتە ئەو شوێنەو ببیتە یەکێک لەو نەخۆشانەی کە قوربانی جگەرە کێشانن، ئەو کات بە پێچەوانەی جارانەوە کە تۆ سەردانی نەخۆشەکانت دەکرد، ئێستا خەڵکی دێن بۆ سەردانت، ئەگەر تا دوێنێ تۆ بەزەییت بە نەخۆشەکاندا دەهاتەوە ئەمڕۆ خەڵکی بەزەییان بە حاڵی تۆدا دێتەوە، ئەگەر تا دوێنێ سەردانکەر بوویت ئەوا ئەمڕۆ تۆ سەردانکراویت! کەواتە ئەمرۆ باشترە لە سبەی تا بڕیار بدەی ئەو دەردە کوشندەیە لە خۆت دوور بخەیتەوە!
ب/ ئەوەی لەسەر دەوڵەت پێویستە:
1- بڵاو کردنەوەی رۆشنبیری تەندروستی: زۆر پێویستە هەموو کە نالًەکانی راگەیاندن بە حکومیء ئەهلییەوە، هەروەها تەواوی رۆژنامەو گۆڤارەکان گرنگی بدەن بە بڵاو کردنەوەو هۆشیار کردنەوەی خەڵکی سەبارەت بە مەترسیء زیانەکانی جگەرە کێشان لە رووی تەندروستیء کۆمەڵایەتیء ئابوورییەوە، ئەمەش بە بەرنامەیەکء دووان تەواو نابێت بەڵکو پێویستە رۆژانە بە بیری خەڵکی بهێننەوە.
2- دانانی باج لەسەر ئەو کۆمپانیاو لایەنانەی بریکاری کڕینء فرۆشتنی جگەرەن: وەکو لەسەرەتاوە ئاماژەمان بۆ کرد جگەرە لە وڵاتی ئێمەدا لە هەموو شت هەرزانترە، ئەمەش وایکردووە بەو رێژە زۆرە بەکار بهێنرێت، بە تایبەت لە لایەن مێردمنداڵانەوە، لەبەرئەوە پێویستە حکومەت کار بکات بۆ ئەوەی نرخی جگەرە بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی هیچ نا منداڵانی خوار تەمەن پانزە ساڵ نەتوانن بەو ئاسانیە ببنە کڕیاری ئەو دەردە کوشندەیە. لە لایەکی تریشەوە ئەگەر جگەرە ئەوەندە هەرزان نەبوایە جگەرە کێش نەی دەتوانی بڵێت: رۆژی سێ پاکەت دەکێشم! دانانی باج کارێکی یاساییەو لە هەموو وڵاتانی دنیا سانسۆری زۆرو باجی زۆر لەسەر ئەو کۆمپانیایانە دادەنێن کە بریکاری کڕینء فرۆشتنی جگەرەن، ئەمەش باشترین چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی جگەرە کێشان. بۆ نموونە: ئەگەر نرخی پاکەتێک جگەرە وەکو وڵاتانی ئەوروپی لانی کەم بە (10) دۆلار بووایە ئەوا بەو رێژە زۆرە بەکار نەدەهاتء لە لایەکی تریشەوە خەڵکی بیریان لەو زیانە ماددییە زۆرە دەکردەوە کە بەو هۆیەوە توشیان دەبێت ئەمەش وایان لێدەکات چی دی نەبنە کڕیاری ئەو دەردە کوشندەیەء هێواش هێواش وازی لێدەهێنن، لە لایەکی ترەوە کەسانی تازە پێگەیشتوو بە هۆی گرانی نرخەوە کەمتر بیری لێدەکەنەوەو بەڵکو هەوڵی خۆ دوور خستنەوەش دەدەن لەو پەتایە.
بەو هیوایەی هەموو ئەو خوشکء برا بەرێزانەی کە دووچاری ئەو پەتایە بوون بتوانن هەرچی زووە وازی لێبهێننء ببنە خاوەنی بڕیارێکی ریەکلاییکەرەوەو بڕوا بە خۆبوون، بۆ ئەوەی خۆشیانء هاوڕێء هاوکارء خانەوادەکەشیان دڵخۆشء ئاسوودە بکەن، ئەمەش تەنها بە بڕیاردانێکی بوێرانە دەبێت کە بفەرموون ئیتر لەمرۆ بەدواوە چیدی کڕیاری ئەو نەخۆشییە کوشندە نابم.
بە هیوای بەختەوەریء ئاسودەیء تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان.






